ئەو وەختەى بە عشقەوە ئەنووسیت وئەبیتە هاودەمى زمانى بەخشین وداهێنان.ئەو کاتەى هەموو ژیانت ئەدەیتە دەست قەڵەم وئەبیت بە پەروانەى دەورى وشە وچراى کتێب ورستەیەکى جوان. تۆ ئیتر لەوە دەرئەچى بە تەنها بۆ خۆت بژیت وتۆ ئیتر تەمەنت ئەبێ بە تەمەنى گەڵاوگوڵى خۆشەویستى وژیانت بە ژیانى میللەتێک وتێکەڵ بە ئایندە ئەبى ولەگەڵ باراندا ئەباریت ولەگەڵ هەتاودا هەتاو!
ڕۆژی 29/8/2006 بوو،چوومە دەوام بۆ دەزگای ڕۆشنبیرى شەفەق لە کەرکوک،لە ژوورى خۆم دانیشتبووم ، سەعات دەو بیست و یەک دەقیقە بوو،ژمێریار مووچەکەى بۆ هێنام، تەماشاى لیستى مووچەکەم کرد ، سەیرم کرد کرابوو بە شەش سەدوپەنجا هەزار دینار،لە کاتێکدا مووچەى بەندە حەوت سەدو پەنجا
حەمە کەریم عارف
* کەرکووکییە و لە ساڵی 1951دا لەدایک بووە.
• لە ساڵی 1975 کۆلیژی ئەدەبیاتی بەغدای تەواو کردووە.
• یەکەم بەرهەمی شیعرێکە بەناوی (هەڵبەستێکی هەتیو کەوتوو) کە لە ژمارە (170) رۆژنامەی هاوکاری لە 8/6/1973 بڵاوبووەتەوە.
• لە ساڵی 1975ەوە بە بەردەوامی نووسین و بەرهەمی ئەدەبی بڵاو دەکاتەوە.