ژیاننامه‌ی نووسه‌ر

   حەمە کەریم عارف
*   کەرکووکییە و لە ساڵی 1951دا لەدایک بووە.
•        لە ساڵی 1975 کۆلیژی ئەدەبیاتی بەغدای تەواو کردووە.
•        یەکەم بەرهەمی شیعرێکە بەناوی (هەڵبەستێکی هەتیو کەوتوو) کە لە ژمارە (170) رۆژنامەی هاوکاری لە 8/6/1973 بڵاوبووەتەوە.
•        لە ساڵی 1975ەوە بە بەردەوامی نووسین و بەرهەمی ئەدەبی بڵاو دەکاتەوە.
•        سەرنووسەر یان بەڕێوەبەری نووسین یان سکرتێری نووسین یان ئەندامی دەستەی نووسەرانی ئەم گۆڤار و بڵاوکراوانە بووە: گۆڤاری گزنگی نووسەرانی کەرکووک، نووسەری کوردستان، کەلتوور،نووسەری کورد، گوڵانی عەرەبی، ئاڵای ئازادی تا ژمارە 222، گۆڤاری نەوشەفەق.
* جگە لە ناوی خۆی، بە تایبەتی لە گۆڤاری گزنگی نووسەرانی کەرکووک،نووسەری کوردستان، کەلتوور، رۆژنامەی ئاڵای ئازادی تا ژ: 222 بەناوی گۆڤەند، زنار، سیپان، پاکزاد، محەمەدی حاجی، سیروان عەلی، دیدار هەمەوەندی، هێژا، ح. ع ،هامون زێباری، با زەوان عەبدولکەریم بەرهەمی بڵاو کردءءەتەوە.
*لە ساڵی 1974 – 1975دا پێشمەرگەی شۆڕشی کوردستان بووە، لە هەشتاکاندا بۆ ماوەی نۆ ساڵ، بێ وابەستەگی حیزبی پێشمەرگە بووە و وەکو بەشدارییەکی مەیدانی و ویژدانی لە خەباتی رەوای نەتەوەی کوردا شانازی پێوە دەکات و منەت بەسەر کەسدا ناکات، چونکە باوەڕی وایە کە رۆڵەی میللەتی مەزڵوم مەحکومە بە پێشمەرگایەتی.
•        لە هەشتاکانەوە تا 20/8/2010راستەوخۆ سەرپەرشتی و سەرۆکایەتی لقی کەرکووکی یەکێتیی نووسەرانی کوردی کردووە.
•        زۆر بەرهەم و کتێبی چاپ و بڵاو کردووەتەوە، لێ زۆربەی هەرە زۆریان، بە تایبەتی ئەوانەی لە چیادا چاپ بوون بە نوسخەی هێندە کەم بڵاوبوونەتەوە،لە نرخی نەبوو دان و هەر ئەوەندەیە کە لە فەوتان رزگار بوون. هەندێک لە وانە:

1-      تیڕۆژ، کۆ چیرۆک، چاپی یەکەم 1979
2-      کۆچی سوور، رۆمان، چاپی یەکەم،1988،چاپى سێیەم 2007
3-      بەیداخ، چیرۆک، چاپى یەکەم 1988
4-      داوەتی کۆچەرییان، کۆ چیرۆک ،چاپی دووەم 2005
5-      لە خۆ بێگانە بوون، کۆمەڵە چیرۆک،چاپی یەکەم (1999) دەزگای گوڵان
6-      کوچ سرخ، کۆ چیرۆک، بە فارسی، وەرگیڕان چاپی یەکەم 1987 شاخ
7-      نینا، رۆمان، سابت رەحمان،  چاپى یەکەم،شاخ،1985 چاپى سێیەم 2005
8-      نامۆ، رۆمان، ئەلبیر کامۆ، چاپى یەکەم، شاخ1987چاپى چوارەم  2009 وەشانخانەى سایە،سلێمانى
9-      رێبەر، رۆمان، مەهدی حسین،  چاپى یەکەم (شاخ) 1983، چاپی دووەم، 2007
10-شکست، رۆمان، ئەلکساندەر فەدایەف، چاپی شاخ (راە کارگر)، چاپی دووەم، 2009 خانەى وەرگێڕان.
11-  هاوماڵەکان، رۆمان، ئەحمەد مەحمود، چاپى دووەم 2000 دەزگاى گوڵان
12 – بێناسنامەکان، رۆمان، عەزیز نەسین،  چاپى سێیەم  2006
13- قوربانی، رۆمان، هیرب میدۆ، چاپی یەکەم 2004 دەزگای شەفەق
14- دوورە وڵات، رۆمان ع. ڤاسموف، چاپی یەکەم2000 دەزگای گوڵان
15- ئازادی یا مەرگ، رۆمان، کازانتزاکیس، چاپی یەکەم 2003 کتێبخانەی سۆران، چاپی دووەم: 2008
16- چیرۆکەکانی سەمەدی بیهرەنگی،  چاپى دووەم،  2004 کتێبخانەی سۆران هەولێر
17- ئامانجی ئەدەبیات. م. گۆرکی، چاپی شاخ 1985
18- ئەو رۆژەى کە ونبووم (کۆمەڵە چیرۆکى بیانى) چاپى یەکەم،2006
19- جێ پێ (کۆمەڵە چیرۆکى فارسى) چاپى یەکەم 2006،نووسەرانى کەرکوک
20- زندە خەون، کۆمەڵە چیرۆک، چیخۆف،چ1،دەزگاى موکریانى
21- چیرۆکستان ،کۆمەڵێک دەقءرەخنەى جیهانى چ1 ،2005،نووسەرانى کەرکوک
22-دیدارو دەقء رەخنە،چ1،2005 
23-دیدارى چیرۆکڤانى، چ1،2005
24-ئەو بەرخەى کە بوو بە گورگ ،چ1،2008نووسەرانى کەرکوک
25- میوان، چیرۆک،ئەلبێر کامۆ
______________________
26- مەسەلەى کورد لە عێراقدا،عەزیز شەریف،چاپى دووەم 2005
27- مێژووی رەگ و رەچەڵەکی کورد، ئیحسان نوری پاشا،چ1،19981
28- کورد گەلی لە خشتەبراوی غەدر لێکراو، د. کوینتەر دیشنەر، چاپی سێیەم 2004 
29- لە مەهابادی خوێناوییەوە بۆ کەنارێن ئاراس، نەجەف قولی پسییان، چاپی یەکەم 2006
30- کورد لە سەدەى نۆزدەءبیستەمدا،کریس کۆچرا،چاپى چوارەم 2007
31 –کورد لە ئینسکلۆپیدیاى ئیسلامدا،چاپى یەکەم 1998
32- چینى کۆن، چ1(         )دەزگاى موکریانى
______________________
33- دلێریى خۆراگرتن، ئەشرەفى دەهقانى
34- خەباتى چەکدارى هەم تاکتیکە هەم ستراتیژ، مەسعودى ئەحمەد زادە
______________________
35- ڤنسنت ڤان گوگ، شانۆنامە، باول ئایز لەر
36- بە دوعا شاعیرەکان، شانۆنامە، جەلیل قەیسی (گزنگ ژ:12)
37- جولەکەکەی ماڵتا، شانۆنامە،کریستۆفەر مالرۆ.
38- دادپەروەران، شانۆنامە، ئەلبیر کامۆ
39- بەد حاڵی بوون، شانۆنامە، ئەلبیر کامۆ.
40- چاو بە چاو، شانۆنامە، گەوهەر مراد (غوڵام حسەینی ساعیدی)
41- ریچاردی سێیەم، شانۆنامە، شەکسپیر.چاپی یەکەم 2009، بڵاوەخانەی سایە، سلێمانی
42- گەمەی پاشا و وەزیر، شانۆنامە، عەبدوڵڵائەلبوسێری..
_______________________
43- منداڵە دارینە، چیرۆکی درێژ بۆ منداڵان.
44- فاشیزم چییە؟ کۆمەڵە چیرۆک بۆ منداڵان، یەلماز گونای
45- شوانە بچکۆلەکە، چیرۆکێکی درێژی چینی یە بۆ منداڵان
46- زارۆکستان (چوار شانۆنامە بۆ مناڵان)
47- چەند چیرۆکێک لە ئەفسانەى یونانى کۆنەوە (23ئەفسانە)
______________________
48- لە گەنجینەی حیکایەتی تورکمانییەوە. (ئەفسانەی ئەسپی ئاشق)چاپی یەکەم2008
49- ئەفسانەێن گریکی و رۆمانی، چاپی یەکەم (2004) کتێبخانەی سۆران، هەولێر
50- ئیلیادە، هۆمیرۆس، چ1،دەزگاى سەردەم 2009
______________________
51- گۆڤەند و زنار (فەرهەنگی فارسی – کوردی) حەمە کەریم عارف، چ1(2006-2008)دەزگاى موکریانى
52-چۆنیەتى فێربوونى زمانى فارسى، چ1، 2001
______________________
53- چرنیشفسکی، فەیلەسوف و زانای گەورەی میللەتی روس
54- چایکۆ فسکی، ژیان و بەرهەمی.        
55- ئیدگار ئالین پۆ، ژیان و بەرهەمی.
56- جاک لەندەن، ژیان و بەرهەمی
57- گوگول، نووسەری ریالیست
58- یەڵماز گونای، ژیان و بەرهەمی
59- سادقی هیدایەت، ژیان و بەرهەمی
60- خافروغ لە شیعر دەدوێ، ژیان و بەرهەمی
______________________
61- راگەیاندن لە پەراوێزی دەسەڵاتدا (بە شەریکی) چاپی یەکەم (2001) دەزگای گوڵان
62-راگەیاندن لە نێوان حەقیقەت بێژی و عەوام خەڵەتێنی دا، حەمە کەریم عارف،چ(1)،2005
______________________
63- مێژووی ئەدەبیاتی جیهان (لە کۆنەوە تا سەدەکانی ناڤین).چاپی یەکەم2008
64- مێژووی ئەدەبیاتی جیهان (لە سەردەمی رینیسانسەوە تا ئێستا).چاپی یەکەم2008
65- مێژووی ئەدەبیاتی جیهان (ئەدەبیاتی ئینگلیزی زمان- ئەمریکاو ئینگلیستان لە سەرەتاوە تا ئێستا).چاپی یەکەم2008
66- ریالیزمءدژە ریالیزم لە ئەدەبیاتدا،سیروس پرهام،چ1،2004،دەزگاى سپیرێز
67- قوتابخانە ئەدەبییەکان،رەزا سەید حسەینى، چ1،2006دەزگاى موکریانى
68- مێژووى ئەدەبیاتى رءسى، سەعیدى نەفیسى
69- لێکدانەوەیەک لەمەڕ نامۆ ، لویس ریى ،چ2، 2006
70- هونەرءژیانى کۆمەڵایەتى، بلیخانۆف، چ1(2005)دەزگاى موکریانى
71- گوزارشتى مۆسیقا،د. فواد زکریا، چ1،یانەى قەڵەم 2006
72- رێبازە هونەرییەکانى جیهان
73- پێکهاتەى بەدەنى ء چارەنووسى ئافرەت،(چ1) 2006
74- دەربارەى شیعرءشاعیرى، حەمە کەریم عارف، چ1،2007
75- دەربارەی رۆمانء چیرۆک، حەمەکەریم عارف،چ1، 2008
76- مەرگى نووسەرء چەند باسێکى دیکەى ئەدبى-رۆشنبیرى،حەمەکەریم عارف،چ1، 2005نووسەرانى کەرکوک
77- ناودارانى ئەدەب، حەمە کەریم عارف، (چ1) دەزگاى موکریانى،2009
78- پەیڤستانی من، حەمە کەریم عارف،چاپى یەکەم()
79- پەڵکە رەنگینە، حەمە کەریم عارف،چ1، 2004
80- خیانەتى حەڵاڵ، حەمە کەریم عارف
81-بووکى هەزار زاوا، کۆچیرۆک، بزورگى عەلەوى
82-ئەبوزەر، د.عەلى شەریعەتى
83-ریوایەت، ڕۆمان، بزورگی عەلەوى
84-وقفات فی رحاب الپقافە الکوردیە، حەمە کەریم عارف
85-هەژاران، ڕۆمان، دوستوفسکی
86-دەیڤد کۆپەرفیلد، (رۆمانى کورتکراوە بۆ نەوجەوانان) چارلس دیکنز
87-ئۆدیسە، داستان، هۆمیرۆس
88-ڤل الێوت و قێێ اخرى، تقدیم و ترجمە جلال زنگابادى
89-شازادە و گەدا، رۆمان، مارک توین
90-شاکارێن ئەدەبیاتی جیهان
* لە راپەڕینەوە تا نهوو چالاکانە بەشداری بزاڤی ئەدەبی و رۆشنبیریی کوردی دەکات وبەرهەمی هەمە جۆر (نووسین و ئامادە کردن و وەرگێڕان) بڵاودەکاتەوە..
* ئەو بەرهەمانە و زۆری دیکەی ئامادەن بۆ چاپ و چاپکردنەوە و هەر کەس و گروپ و لایەن و دەزگایەک تەماحی بڵاو کردنەوەی هەبن، دەبێ پرس بە نووسەر بکات...